سه‌رکه‌وتن له‌ژياندا ته‌نها سه‌رکه‌وتنی ماددی ره‌ها نييه‌ته‌نها به‌ته‌ندروستيه‌کی باشيش به‌ده‌ستی ناهێنينهه‌روه‌ك به‌ژماره‌ی هاوڕێکان نييه ياخود به‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه زانستيه‌کانهه‌ريه‌که له‌وانه به‌ته‌نيا به‌شێکن له رژێمی سه‌رکه‌وتن له ژياندا سه‌رکه‌وتنی راسته‌قينه‌ی کامڵ بريتيه له سه‌رکه‌وتنی هاوسه‌نگکه سه‌رجه‌م لايه‌نه‌کانی ژيان بگرێته‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه من واده‌بينم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووبی له‌ژيانتدا و پلانی هاوسه‌نگی نۆ دابنێی،پێويسته ره‌چاوی پێنج پايه‌ی گرنگ نکه‌يت و به‌باشی جه‌ختيان له‌سه‌ر بکه‌يته‌وه‌پـايـه‌ی يـه‌کـه‌م:رۆحـیپايه‌ی رۆحی يه‌که‌مين و گرنگترين بنه‌ماکانی ژيانی هاوسه‌نگهمبنه‌مای رۆحی(يان ئيمانی)ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:په‌يوه‌نديم به‌خواوه،ئيمانم،بيروبڕوام،به‌هاو بنه‌ماکانم له ژيانمداگه‌ر خۆپه‌رستانه بژيت به‌هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانته‌وه، له‌بيرچووی مافی خوا له‌سه‌رت،واته تۆ له‌وه‌هه‌مدا ده‌ژيت...سه‌رکه‌وتووبيت له‌پيوه‌نديت له‌گه‌ڵ خوادا ئاراميه‌کی جوانت پێده‌به‌خشێ،توانایرێکردنيشت ده‌داتێ،له‌ژياندا به‌متمانه‌ی ته‌واوه‌وه،باوه‌ڕت به‌به‌ها و ئه‌رکه‌کانت ده‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌مووی مرۆڤايه‌تیپرسياره په‌يوه‌سته‌کان به‌م لاينه‌وه1-ئايا من رازيم له‌په‌يوه‌نديم به‌خوای گه‌وره؟2-ئايا فه‌رزه‌کانم به‌رێکوپێکی ئه‌نجام ده‌ده‌م؟3-ئايا يارمه‌تی هه‌ژار ئه‌دار ده‌ده‌م،هاوکاری پێشکه‌ش ده‌که‌م جا داوای بکات يان نا؟4-ئايا ئامانجگه‌لێکم هه‌يه بمه‌وێ به‌ده‌ستی بێنم له‌لايه‌نی په‌يوه‌نديم به‌خواوه(گه‌شتی حه‌ج يان عه‌مره رۆژووی خۆبه‌خش نه‌زر)؟5-ئايا به‌رده‌وام له پێشبڕکێ کاری چاکه‌دام؟پـايـه‌ی دووه‌م:کـه‌سـيـیئه‌م پايه‌يه خێزان،په‌يوه‌نديه که‌سيه‌کان،فێربوون،گه‌شت و مۆڵه‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه ئه‌م شتانه راسته‌وخۆ کاريگه‌ريان هه‌يه له‌سه‌ر ژيانی هه‌ر کاتێك له‌ئێمه،با يارمه‌تيت بده‌م له‌دانانی شه‌قڵ و رووخساره‌کانی ئه‌م لايه‌نه،ديسانه‌وه به کۆمه‌ڵێ پرسيار1-ئايا په‌يوه‌نديم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژيان و مناڵه‌کانم باشه؟2-ئايا په‌يوه‌نديم به‌هه‌موو خه‌ڵکه‌وه باشه؟3-ئايا به‌م دوييانه مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه،تاکو هه‌ندێ پشوو به‌خه‌سته‌م بده‌م؟4-ئايا به‌شێوه‌يه‌کی رێکوپێك ده‌خوێنمه‌وه؟5-ئايا خۆم رۆشنبير ده‌که‌م به‌ئاماده‌بوونم له‌کۆڕو سيميناری رۆشنبيريدا؟6-ئايا گوێ له کاسێت و سيدی فێرکاری ده‌گرم،مادده‌ی زانستی له‌خۆبگرن؟7-ره‌نگی ئه‌و یۆتۆمبێله چۆنه که ده‌خوازم ببمه خاوه‌نی؟8-واهه‌مين جار که‌ی بوو بۆ خواردنی ئێواره ميوانداری هاوڕێيه‌کم کرد له ماڵی خۆمدا؟پـايـه‌ی سـێـيـه‌م:پـيـشـه‌يـیپايه‌يی سێيه‌ميش يه‌کێکه له‌پايه گرنگه‌کانی ژيانی هاوسه‌نگ که داهاتووی پيشه‌يی و توانايت بۆ فێربوون له‌پێناو باشترکردنی ئاينده‌ی پيشه‌يت ده‌گرێته‌وه1-ئايا به‌هۆی پيشه‌ی ئێستامه‌وه کامه‌رانم؟2-ئايا پلانم هه‌يه يارمه‌تيم بدات بۆ پێشکه‌وتنی پيشه‌يی؟3-هه‌نگاوی ئاينده‌م چييه له‌پێناو جياکاری پيشه‌يم و چۆن بتوانم پێی بگه‌م؟4-ئايا په‌يوه‌نديه‌کی باشم هه‌ه‌ه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکار و هاوکاره‌کانمدا؟5-ئايا خولانێك هه‌ن بتوانم به‌شداريان تێدابکه‌م بۆ چاکترکردنی ئاستی پيشه‌يم؟پـايـه‌ی چـواره‌م:مـاددیجێگيربوونی دارايی،داهات،ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی ده‌توانی پێی هه‌ڵبستی و پلانی که‌نارگيری ژيانی پراکتيکی(إعتزال الحياة العملية)له خۆ ده‌گرێ1-ئايا ئه‌و داراييه‌ی به‌ده‌ستيدێنی به‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی ژيانێکی خۆش و له‌بار بژيت؟2-ئايا پلانی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌يه‌کی تايبه‌تيت هه‌يه؟3-ئايا پلانم هه‌يه بۆ که‌نارگيری ژيانی کرداريم؟4-ئايا هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ن له ڕێيانه‌وه بتوانم داهاتی مادديم پتر بکه‌م؟پـايـه‌ی پـێـنـچـه‌م:تـه‌نـدروسـتـیته‌ندروستی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:ته‌ندروستی جه‌سته‌يی،کێش،رژێمی خۆراك،نريته خۆراکيه‌کانهه‌نووکه خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌م پرسيارانه له خۆت بکه1-ئاتی باری ته‌ندروستيم تا چه‌نده؟2-ئايا به‌م دواييانه پشکنينی پزيشکی گشتيت بۆ جه‌سته‌ت ئه‌نجام داواه؟3-ئايا کێشم گونجاوه؟4-ئايا خوو و نه‌ريتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌م هه‌يه بتوانم کۆنترۆڵی بکه‌م بۆ نمونه وه‌ك جگه‌ره‌کێشان،خواردنه‌وه‌ی مه‌ی،زۆر خۆريی.مادده سڕکه‌ره‌کان؟5-چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌م کاتێ په‌ستانم به‌رزده‌بێته‌وه؟6-چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌م له‌حاڵه‌ته‌کانی شه‌که‌تبووندا؟به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ت بۆ هه‌موو پرسياره‌کان ده‌توانی ده‌ست بخه‌يته سه‌ر هه‌ڵه‌کانت و پاشان هه‌ستيت به‌راستکردنه‌وه و چاره‌سه‌رکردنيانله‌گه‌ڵ رێزم بۆ خوينه‌ری به‌رێز سه‌رچاوه ماڵپه‌ر و گۆڤاری خاز
No comments:
Post a Comment